به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی رایگه‌یاند" ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شدارن له‌سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌س ناتوانێت لافی ئه‌وه لێبدات كه‌له كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌ئه‌ندامێكی دیكه زیاتر بێت".
له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی یه‌کێتی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی رایگه‌یاند" ئه‌و پڕ‌و پاگه‌ندانه ره‌تده‌كه‌مه‌وه كه باسه له‌پێشكه‌شكردنی پرۆژی جیا ده‌كات له لایه‌ن یه‌كێتی-یه‌وه بۆ پارتی، هه‌وه‌رها ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌شدارن له‌سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌س ناتوانێت لافی ئه‌وه لێبدات كه له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا له ئه‌ندامێكی دیكه زیاتر بێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێت" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی له‌هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك نادزێته‌وه نه له‌په‌رله‌مان و نه له‌حكومه‌ت و نه له‌ده‌ستوور و نه له‌سه‌ر دیاركردنی ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم".
وتیشی: یه‌كێتی به‌پێی بڕیاره‌كانی خۆی سیاسه‌ت ده‌كات و ناچێته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی دیكه، هه‌روه‌ها ئه‌و پروپاگه‌ندانه ره‌تده‌كه‌مه‌وه كه باس له‌وه ده‌كرێت یه‌كێك زۆر لایه‌نگری له لایه‌ك كردوه‌و كه‌سێكی تر له لایه‌كی تر.