نەوشیروان مستەفا پێش ١٨ نیسان دەگەڕێتەوە کوردستان

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا دەبێت پێش ١٨ ی نیسان وڵاتی بەریتانیا جێ بهێڵێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە دەبێت پێش ١٨ نیسان نەوشیروان مستەفا بگەرێتەوە کوردستان، چونکە ناوبراو لەوکاتەوە ماوەی یاسایی مانەوەی لەو وڵاتە تەواو دەبێت.

 زانیاریەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن نەوشیروان مستەفا لەو حاڵەتەدا دەبێت بگەرێتەوە کوردستان، یان بچێتە وەڵاتێکی تری ئەوروپی. 
گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا لە کاتێکدایە کە ناوبراو ٢٣-٩-٢٠١٥ چووە دەرەوەی وڵات و سەرەتا بۆ ماوەیەک لە وڵاتی ئەڵمانیا مایەوەو دواتر سەردانی بەریتانیای کردو و واماوەی شەش مانگە لەو وڵاتەیە.

گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا لە سەروبەندی بارودۆخێکی سیاسی تەواو گۆڕاودایە کە پێشئەوەی ئەو سەفەرەکەی بکات پەرلەمانی کوردستان و حكومەت بە ئاسایی کارەکانی خۆیان دەکرد، هاوکات گۆڕان پەیوەندیەکی ئاسایی لەگەڵ لایەنەکاندا هەبوو، بەڵام ئێستا زۆر شت گۆڕانی بەسەرداهاتووە. 



PM:10:57:05/04/2016