بەپەلە.. بە دەنگی 174 ئەندام پەرلەمان سەرۆكایەتی پەرلەمان لابران

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكانی دەوڵەتی یاسای، سەردییەكان‌و عەلاوی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان هەڵوەشاندنەوە.

لەمبارەیەوە كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند: فراكسیۆنەكانی دەوڵەتی یاسا (مالیكی)، سەدرییەكان، عەلاوی توانیان 174 ئەندامی پەرلەمان كۆبكەنەوە‌و دەست لەسەر لادانی سەرۆكایەتی ئێستەی پەرلەمان كە پێكدێت لە سەلیم جبوری، هومام حەمودی‌و ئارام شێخ محەمەد لەسەر كار لاببەن.

ئەم بڕیارە بە پێی بۆچوونی چاودێران روبەڕوی كێشەیەكی دەستوری دەبێتەوە كە دەبوایە لەم پرۆسەی دەنگدانەدا سەرۆكایەتی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی سەلیم جبوری، كۆبوونەوەكەیان بەڕێوە ببردایە‌و پرۆسەی دەنگدانەكە ئەنجام بدرایە.

ئامادەنەبوونی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە بووەكە ئەم كۆبوونەوەیە ساز نەكرێت‌و دەسەڵاتیان لێ نەسەنرێتەوە.





PM:03:21:14/04/2016