وا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ پەرلەمانتارانی مانگرتوو لە بینایەی پەرلەمان کۆبوونەوەو سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵبژێرن.
کۆبوونەوەی پەرلەمان کە وابڕیار بوو لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی د. سەلیم جەبوریەوە ساز بکرێت بە هۆکاری ئەمنی دواکەوت بۆ کاتێکی نادیار.
بە پێچەوانەی ئەمانەوە، پەرلەمانتاری مانگرتوو کە رۆژی ٤/١٤ وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن توانیان بەکۆی ١٧١ ئەندام متمانە لە سلیم جەبوری و هەردوو جێگرەکەی بسێننەوەو سەرۆکێکی کاتی هەڵبژێرن، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر کاتژمێر ٩ کۆببنەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق.
پەرلەمانتارانی کورد لەم کێشەیەدا بەشتی زۆری جگە لە چوار ئەندام، کە دوانیان یەکێتین و یەکێکی گۆڕان و یەکێکی تریان یەکگرتوو، هەموو پەرلەمانتارانی تر پشتگیری مانەوەی سەلیم جەبوری و جێگرەکانی دەکەن.