بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتیەکانی سلێمانی بەناونیشانی " کتێب زادێک بۆ بیرو رێگایەک بۆ شارستانیەت " ڤیستڤاڵی سلێمانی بۆ کتێب سازدەکات.
ڤیستڤاڵەکە کە کتێبخانەی گشتی سلێمانی و کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سازی دەکەن، رۆژی ٤/٢٣ کاژمێر ١١ پێشنیوەڕۆ لەهۆتێل رەمادا دەکرێتەوە و دواتر درێژە بەکارەکانی خۆی لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی دەدات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
یەکەم رۆژی ڤیستڤاڵەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ٤/٢٣ لە هۆڵی هۆتێل رەمادا دەستپێدەکات کە چەند وتار و بابەتی هونەری پێشکەش دەکرێن.
ئەو پێشەنگایە ١٩ خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و ٢٥ خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی عەرەبی تیایدا بەشدار دەبن.
ڤیستڤاڵەکە جگە لەنمایشکردنی کتێب، هەر پێنج رۆژەکە چەندان کۆڕو سیمیناری ئەدەبی و رۆژنامەوانی و هونەری پێشکەش دەکرێن.