سەرۆکی پەرلەمان لەسەر هاتنەوەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هاتە دەنگو دەڵێت" کێشەی نەوشیروان مستەفا کێشەی شەخس نییە، کێشەی سیستەمە".
د. یوسف محهمهد، سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان لەلێدوانیکی رۆژنامەگەریدا ڕایگهیاند" كێشهی نهوشیروان مستهفا، ئهوه نییه كێ له چ پۆستێكدایه، ئهوهی كێشهیه لهكوردستاندا، پهكخستنی دامهزراوهكان و كودهتایه بهسهر شهرعیهتدا".
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان وتی" کێشەکان شەخسی نین، کێشەی سیستەمن، لەکوردستان سیستەم قبوڵناکرێت، ئەگەر کێشە پەیوەندی بە شەخسێکی دیاریکراوەوە هەبوایە ئەوا هەرزوو چارەسەر دەکرا".
یوسف محەمەد دەڵێت" کێشەی کاک نەوشیروان کێشەی من و کێشە پۆستێکی دیاریکراو نییە، کەسمان ئەم کێشەیەمان نییە، ئێمە کێشەکەمان ئەوەیە کە دەبێت وڵاتێکمان هەبێت بە سیستەم بڕوات بەڕێوە، دامەزراوەکان دەبێت بتوانن پەیڕەوی دەسەڵاتی خۆیان بکەن، لە رێگای دیموکراسیەوە".
ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمان دوای گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا دێت کە ماوەی حەوت مانگە لەدەرەوەی وڵاتە هیچ لێدوانێکی لەبارەی بارودۆخی کوردستانەوە بڵاونەکردۆتەوە.