وێنە.. بزانە باوەشی ئارینا بۆ كێ پارێزراوترین شوێنی دنیایە

خانمە ڕاگەیاندنكار ئارینا حامید بە بڵاوكردنەوەی نوێترین وێنەكانی خۆی پارچە شیعرێك ئاراستەی خۆشەویستەكەی دەكات.

ئارینا لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكی خۆی بڵاودەكاتەوە لە پارچە هۆنراوەیەكدا باوشی خۆی بە پارێزراوترین شوێنی دنیا بۆ خۆشەویستەكەی وەسف دەكات.

ئارینا یەكێكە لە راگەیاندنكارە دیارەكان و لەئێستادا لە كەناڵی كوردستان 24 بێژەری هەواڵەكانە.

هۆنراوەكەی ئارینا:

هەموو کەس ئەتوانێ چاوەکانت ببینێ،
بەڵام کەس وەکوو من لێیان تێناگا....
لێوەکانی من، دووگیان بن بە هەر وشەیەک،
کۆرپەی (خۆشم ئەوێی)، تەنها بۆ تۆ لە دایک ئەبن ....
نازانم تۆ چۆن لێم دەڕوانی، بەڵام دڵنیابە باوەشم پارێزراوترین شوێنی دوونیایە و هیچ کات دەرگاکانی ، لە بەر هیچ پێویستیەک ، جگە لەتۆ بە رووی کەسدا ناکرێتەوە....
پرچت جوانترین دارستانی دونیایە،
تەنها دەستەکانی من بە شنەبایەکی گەڕان لەو دارستانە، روحی تازەی پێ دەبەخشێ،
باوەشت ئارامیەکی تێدایە زۆۆر زیاتر ەوەی پەرستاگاکان....
رەنگە زۆر کەس خۆشی بوێی، هەر لە دایکتەوە تا زۆر کەس، بەس کەسیان ناگەن بە خۆشەویسی و عەشقی من بۆت...






PM:02:07:16/05/2016