" تا ئه‌م به‌یانییه ده‌ستکاری ڕێککه‌وتنی یه‌کێتی‌و گۆڕان کراوه"
رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان که ئه‌مڕۆ وا بڕیاره کاتژمێر 1 ی پاشنیوه‌رۆ واژووبکرێت، تا ئه‌م به‌یانییه ده‌ستکاری ده‌کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند " تا به‌یانی ئه‌مڕۆ له رووی زمانه‌وانییه‌وه ده‌ستکاری رێککه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌کێتی کراوه‌و ده‌سته‌واژه‌کانی له رووی رێزمانییه‌وه چاککراوه".
سپی زانیویه‌تی تا ئه‌م ساته‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی تیا ئاماده ده‌کرێت، دارشتنی کۆتایی ریککه‌وتنه‌که بلآونه‌کراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندجارێک چاکسازی سیاسی و یاسایی و زمانه‌وانی تیا کراوه.
ریککه‌وتنی یه‌کێتی و گۆران 25 ماده‌یه‌و بریاره کاتژمیر 1 ی پاشنیوه‌رۆ له‌ماڵی تاله‌بانی به ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆسره‌ت ره‌سول ئیمزا بکرێت و دواتر کاتژمێر 6 له‌هۆتێل شاری جوان مه‌راسیمیکی بۆ سازبکرێت.
PM:12:35:17/05/2016