رۆژانە سێ كاتژمێر ئینتەرنێت دەبڕدرێت
بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی پۆلە كۆتاییەكان، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری بڕینی تۆڕی ئینتەرنێتی بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لەرۆژێكدا راگەیاند.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە عێراقییەكان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق، له‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراقدا، هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كی ئینته‌رنێت‌و هێڵه‌كانی مۆبایل ڕاگیران.
ڕیاز سه‌عدون، به‌ڕێوه‌به‌ری تاوه‌ره‌كانی كۆمپانیای ئینته‌رنێتی (ئێرس لینك) له‌عێراق ڕایگه‌یاند، تاكۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كان، ڕۆژانه له‌كاتژمێر شه‌شی به‌یانی تا كاتژمێر نۆی به‌یانی، هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كی ئینته‌رنێت‌و مۆبایل ڕاده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌و ساخته‌كارییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ناوه‌ڕاست‌و باشوری عێراق، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ده‌ستیپێكرد، كه (450) هه‌زار خوێندكار به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
PM:01:33:26/05/2016