" یادی وا قەت پیرۆز نەبێ "

لەسەر ئەو تەق و تۆقەی لە سلێمانی بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیەوە دوو شەوە دەکرێت، رۆژنامەنووسێک دەڵێت" یادی وا قەت پیرزنەبێت".

کاوە شێخ عەبدوڵا رۆژنامەنووسی ناسراوی سلێمانی لە کۆمێنتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەر یادکردنەوەی یادی دامەزراندنی یەکێتی لە رێگای تەقەوە دەڵێت" دوو شەوە سلێمانی تەواو تەواو بێتام کراوە، مەڵبەندی ی.ن.ک تا ئاستی عەیبە ناخۆشی کردووە. تەقوهوڕێکە ئەوسەری دیار نییە!".

ئەو رۆژنامەنووسە لە درێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت" لەم دوو شەوەدا بە قەدەر رەققەو ئیدلیب گرمەو ناڵە کراوە بە گوێ و مێشکی ئەم خەڵکەدا".

کاوە نیگەرانەو دەڵێت" خوا پێی ئەزانێ بە قەدەر کارەساتێکی گەورە زوخاو و مەراق چووەتە دڵمەوە ئەم دوو شەوە. ئەمە کەی یادکردنەوەو پیرۆزکردنە".



AM:12:26:02/06/2016