وێنە.. فەرماندەیەكی باڵای یەپەگە شەهید بوو

ئەبو لەیلا فەرماندەی باڵای یەپەگە، كە چەند رۆژ پێش لە مینبەج بەسەختی برینداربوو، ئەمرۆ لە هەرێمی كوردستان شەهید بوو.

ئەبو لەیلا ماوەی سێ رۆژ لەوەپێش لە هێرشەكەی شەڕڤانان بۆ سەر مینبەج بەسەختی برینداربوو و بۆ چارەسەری پزیشكی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا، بەڵام ئەمرۆ بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە شەهید بوو.

ماڵپه‌ڕه‌کانی نزیک یه‌په‌گه‌ هه‌واڵی شه‌هیدکردنی " ئه‌بوله‌یلا" یان بلآوکرده‌وه‌.

ئەبو لەیلا لەشەڕەكەی كۆبانێ بەرپرسی هێزەكانی " شمس شمال " بوو كە بەشێك بوون لە هێزەكانی یەپەگە‌و بەرگرییان لە كۆبانێ دەكرد.

ئەو فەرماندەیە لە شەڕەکانی رۆژئاوا بەتایبەتی کوبانێ و گرێ سپی چەندینجار برینداربووە. 





PM:03:08:05/06/2016