بە ڤیدیۆ..مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەبو لەیلا فەرماندەی دیاری هێزەکانی سوریای دیموکراتی

ئەمڕۆ تەرمی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتی فەیسەڵ عەبدی بلال ناسراو بە ئەبو لەیلا لە شاری کوبانێ لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا.

دوای گەیاندەنەوەی فەرماندەی هێزەکانی کوبانێ لە سلێمانییەوە بۆ شاری کوبانێ ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا لەو شارە بەخاک سپێردرا.

ئەبو لەیلا ناوی فەیسەڵ عەبدی بلال سعدونەو لەدایکبووی   گوندی " ریشک کتکانیە" کوبانێیە، لە ٢٠٠٥ دا دەچێتە شاری مینبەج و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، لەسەرەتای شۆڕشی رۆژئاوادا هێزی بەرەی ئەکراد دروستدەکات و دواتر دەگۆڕدرێت بە " شمس الشمال" و لە  شەڕی پارێزگاریکردن لە کوبانێ کەسایەتی ئەو شەڕڤانە زیاتر دەرکەوت  و، تا کاتی شەهیدبوونی چەند جارێک بریندار بووە.

ئەبو لەیلا فەرماندەی كەتیبەی " ٍشمس الشمال" لە شەڕێكی قورسدا لە میحوەری مینبەج بەسەختی لەسەریدا برینداربوو، دوای گەیاندنی لە رێگای فڕۆکەیەکی ئەمەریکیەوە بۆ شاری سلێمانی و گەیاندنی بەنەخۆشخانەی "شاری" سلێمانی و ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەریەك شەهیدبوو.




PM:09:37:06/06/2016