چواردەوری منبەج بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیەوە گەمارۆدرا

هێزەکانی سووریای دیموکراتی سووریا کە یەپەگە هێزی سەرەکی ئەو هێزانەن، لەهەر چوارلاوە گەمارۆی شاری مینبەجی ستراتیژیان دا.

ئاژانسی هاوار نزیک یەپەگە بڵاویکردەوە بەیانی ئەمڕۆ بەتەواوی دەست داعش لە شاری مینبج بڕدراو لە هەرچوارلاوە گەمارۆدرا.
لەدوا هەڵمەتی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە میحوەری " قرقوزاق"و بەنداوی تشرینیشەوە بەتەوای گەمارۆی منبەج دراو گوندی مەدەنی بچووک کە ٢ کم لەرۆژئاوای شارەکەوەیە کۆنترۆڵکرا.

 ئەمڕۆ ١٠ رۆژە هێرشی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بۆ سەر شاری مینبەج بەردەوامە و بەدەیان گووند و پانتاییەکی بەرفراوانی ئەو دەڤەرە ئازادکراوە.



AM:11:54:10/06/2016