ڤیدیۆ...پێشكەشكارەكەی NRT2 لە پەخشی ڕاستەوخۆدا كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات

پێشكەشكارێكی كەناڵی (NRT2) لە كاتی بەربانگ كردنەوەدا و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا دەست دەكات بە گریان.

شانۆ بەكر فەرەج كە یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی (NRT2) لە كاتی پێشكەشكردنی بڕگەیەكی ڕاستەوخۆ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانییەوە بەهۆی وتەكانی پیاوێكی هەژارەوە دەست دەكات بە گریان.

ئەو پیاوە باس لە خراپی باری گوزەرانی خۆی دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە ماڵ و شوێنی نییە و لەگەڵ ئەوەی بەڕۆژووە بەڵام هەندێ جار بە خورما یاخود نان و چایەك پارشێو دەكات.

ئەو وتانە كاریگەرییەكی زۆر لەسەر شانۆ دروست دەكات و بەهۆیەوە دەست دەكات بەگریان و ناتوانێت درێژە بە قسەكانی بدات.





PM:03:21:11/06/2016