کتێبێکی چۆمان هەردی كاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی "فۆروەرد"ە

کتێبێکی ژنە شاعیری کورد چۆمان هەردی پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی فۆروەرد بۆ باشترین کۆمەڵە شیعری ساڵی 2016ی بەریتانیا

لە شیعرەکانی نوسەری کورد چۆمان هەردی‌ـیەوە، کە شیعرەکانی چیرۆکی دەربازبووانی جینۆساید دەگێڕنه‌وە، بۆ نووسەری ترینیدادیی ڤاهنی کاپیڵدیۆ، کە هەوڵ دەدات چیرۆکی ئاوارەیی بگێڕێتەوە، لیستی کۆتاییی خەڵاتی فۆروەرد بۆ باشترین کتێبی شیعری، به‌ بڕوای ئەو دادوەرانەی شیعرەکانی ئەم خەڵاتە هەڵدەبژێرن، "گەشانەوەیەکی تەواو"ـی شیعر و "شکاندنی بەربەستەکان" پیشان دەدات.

لە ڕابردوودا چه‌ندین نووسه‌ری به‌ناوبانگ خەڵاتەکەیان بەدەست هێناوە، لەوانیش دۆن پاتێرسۆن و شین ئۆبراین. لیستی کۆتاییی خەڵاتی فۆروەرد، لە لایەن نووسەر مالیکا بووکەرـەوە ئاشکرا کرا؛ ئه‌و گوتی کە پێشبڕکێکارانی ئەمساڵ ئەو نووسەرانەن کە "سەرکەشی بە شیعرەوە دەکەن، شاعیرانێک ڕێگریی فه‌رمی بەکار دەهێنن، بەڵام لە ھەمان کاتدا شیعره‌كانیان زۆر مۆدێرنن، زیاتر لەوەمان پێ دەڵێن کە دەیزانین لەبارەی شیعرەوە، زیاتر لەوەش کە دەیزانین لەبارەی زمانی ئینگلیزییەوە."

ناسراوترین نووسەری پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، شاعیری بەڕیتانی و براوەی خەڵاتی تی ئێس ئیلیەت، ئەلیس ئۆسواڵدـە، کە بۆ کۆمەڵە شیعری بەئاگاهاتنەوەی کەوتن، کە بیرکردنەوەیە لە توانای گۆڕان لە سروشتدا. هەروەها هەردوو شاعیری بەڕیتانی یان دوهیگ و دێنیس ڕیلی بۆ کتێبە شیعریی شەقام دروستکەری نابینا پاڵێوڕاون، کە ده‌رباره‌ی ژیانی ئەندازیاریی شارستانیی سەدەی هەژدە بلایند جاک مێتکاڵف‌ـه‌، هەروەها کتێبە شیعری لە وەڵامدا شتێک بڵێ کە باس لە پەژارەی دایک دەکات.

چۆمان هەردی، لە کوردستان لەدایک بووە و لەساڵی ١٩٩٣ لە بەڕیتانیا بووەتە پەناخواز، بۆ کتێبە شیعریی تێڕامان لە ژنان پاڵێوراوە، کە بووکەر دەربارەی ئەم کتێبە شیعرییە دەڵێت: "شیعرە و وەک ڕێپۆرتاژ نووسراوە." کتێبەکە لە لێکۆڵینەوەی نامەی دکتۆراکەیەوە وەرگیراوە، کە باس لە ژنانی ڕزگاربووی جینۆساید لە باشووری کوردستان ده‌كات؛ چەقی بابەتەکەی بریتییە لە گێڕانەوەی چیرۆکی ڕزگاربووانی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٠ـکاندا. "خۆ تۆ نامریت! ئەو کاتەی کە دەتەوێت نامریت،" لە ده‌قی شیعری کەمپی دوبز، زیندانی ژنان دا نووسیویەتی. "نە ئەو کاتەش کە کوڕەکەت لە باوەشتا ھەڵدەوەرێت/ دەگری تا ئەو کاتەی چیتر ناتوانێت، کاتێک دواهەمین شت/ کە لێتی داوادەکات 'خەیارێکە'، تۆش/ نەعلێکی سەوزی دەدەیتێ تا بیمژێت، چونکە دەزانیت لەوە دەرچووە/ کە لێکیان جیا بکاتەوە."

له‌ کۆتاییدا باشترین كتێبی شیعری هه‌ڵده‌بژێردرێت و براوه‌ دەبێتە خاوەنی ١٥٠٠٠ پاوه‌ندی به‌ڕیتانی. هاوكات له‌گه‌ڵ براوه‌كانی دوو خه‌ڵاتی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ كتێب كه‌ بریتین له‌ باشترین یه‌كه‌مین كتێبی شیعری و باشترین شیعر.

٢٠\٩ـی ئه‌مساڵ، له‌ یادی ٢٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی خه‌ڵاته‌كه‌، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی فۆروەرد بۆ شیعر له‌ له‌نده‌ن ڕاده‌گه‌یەنرێت.

سه‌رچاوه‌: زه‌ گاردییان



PM:02:13:14/06/2016