ته‌قینه‌وه‌که‌ی نزیک مه‌ڵبه‌ند له خورماتووه 2 شه‌هیدو 10 برینداری لێکه‌وته‌وه
له ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وه خۆکوژیه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتی له خورماتوو روویدا دوو که‌س شه‌هیدبوون و ده که‌سی تر برینداربوون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی خوورماتوو محه‌مه‌د فایق به سپی راگه‌یاند" ته‌قیه‌نه‌وه‌که کاتژمێر 11:35 له‌رێگای ئۆتۆمبیلێکی خۆکوژه‌وه بووه‌و له‌نزیک مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حیزبی شیوعیه‌وه ئه‌نجامدراوه".
محه‌مه‌د فایه‌ق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که دوو که‌س شه‌هیدبوون و 10 که‌س برینداره، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ته‌نها دوو پێشمه‌رگه برینداربوون و ئه‌وانی تر هاولآتین.
دوو رۆژه خورماتووه شه‌ڕو توندوتیژی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر چه‌کدارانی داعش له رۆژئاوای شاره‌که‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سێ گوندی تورکمانی شیعه‌و کۆنترۆڵیان کرد‌و 20 پۆلیس به به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خوراماتوو و جیگره‌که‌یه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداو سێ پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها دوێنی له پێکدا هه‌ڵپژانێکی پێشـمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی دوو چه‌کداری حه‌شد کوژران، هاوکات دوێنی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژ له بازگه‌یه‌کی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن گه‌نجیکی داعشه‌وه ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆش دووه‌م ته‌قینه‌وه‌یه.
PM:01:24:18/06/2016