بهرپرسی رێکخستنهکانی دهرهوهی یهکێتی، شاناز ئیبراهیم ئهحمهد له نووسینێکدا بارزانی به دێڤد کامیرۆنی سهرۆک وهزیرانی بهریتانیا دهشوبهێنێت، بهڵام ئهو پێێوایه بارزانی بهبێ ئهوهی بهراستهوخۆ ناوی بهێنێت تا 2030 له پۆستهکهی لاناچێت، چونکه ههرێم تووشی قهیرانی ریفراندۆم بووه.
له نووسینێک له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک شاناز ئیبراهیم ئهحمهد، خووشکی ئهندامی دهسترۆشتووی مهکتهبی سیاسی یهکێتی هێرۆ ئیبراهیم، دهڵێت" گەر ئەوەی ئەمڕۆ لە بەریتانیا روویدا لە هەرێم رووی بدایێ ئا بەم شێوەیە ئەبوو: جارێ بۆ سێ چوار هەفتە دەرەنجامەکەمان نە ئەزانی و سەرقاڵیان ئەکردین بە دانانی لیژنەی سکاڵا و بەدواداچوون و گەڕان بە دووای ئەو سندوقانەدا کە بێسەرو شوێن کرابون و ئەوانەی کە ئاڵوگۆریان بەسەردا هاتبوو و کێشەی مەرەکەبە هندیەکەی کە ئاڵەتی پاکستانی تێکەڵ کرابوو!! و پاش ئەوەی ئیفادەیان لە مردوە داماوەکان وەرئەگرت و سکاڵاکانیان ئەفەوتاندین لە کۆتاییا دەرەنجامەکەیان بەدڵی کاکە کامێرۆن بۆ ڕائەگەیاندین.. جا گەر ئەوەشیان بۆ نەچواێتە سەر ئەوا بێ گومان ئەمڕۆ لە چەندین لاوە جوڵەیان بە هێزە سەربازییەکان کردبوو و کاکە ئوردوغانیش چەند جەولەیک بناری قەندیل و ناوچەکانی تری بۆردوومان کردبووین و چەند کاکە کامێرۆنێکیتریش کە بەرژەوەندیان لەگەڵ مانەوە ببوو لە ئەوروپا ئێستا خیشیان کردبوو و زوێر ببوون و هەنگاوەکانی دووای ئەوەش ئامانە دەبوون".
ئهو نووسینه که بهناونیشانی "کامێرۆنەکەی ئەوان و کامێرۆنەکانی ئێمە!" شاناز ئیبراهیم نووسیوویهتی دهڵێت" کامێرۆنەکەی ئەوان لەگەڵ ئەوەشا کە دەرەنجامی دەنگدانەکەی پێ ناخۆش بوو دەستخۆشی لە دەنگدەران کردو وتی ئەوە دیموکراسیە، کامێرۆنەکانی ئێمەش ئەڵێن دیموکراسی ئەوەیە کە رێز لە خواستی خۆم بگیرێت نەک دەنگدەر..کامێرۆنەکەی ئەوان ئەڵێت مەحاڵە لە پۆستێکدا بمێنمەوە کە نەتوانم نوێنەری زۆرینە بم.. کامێرۆنەکانی ئێمەش ئەڵێن بە کوێرایی چاوی زۆرینە، خۆشتان بێت و ترشتان بێت هەر ئەمێنمەوە … کامێرۆنەکەی ئەوان ئەڵێت تا کاتی هەڵبژادن بە ویژدانەوە داکۆکی لە بەرژەوەندی وڵاتەکەم ئەکەم.. کامێرۆنەکانی ئێمە ئەڵێن بەرژەوەندیەکانمان سەرو پەرلەمان و حکومەت و یاسا و پایتەخت و سنورو داهاتی گشتی و مووچەی خەڵک و بژێوی و ئاسایش و خەونەکانی میلەتن.. تۆ بڵێیت کامێرۆنەکانی ئێمە بەقەدەر نوکی دەرزییک هەست بە گەورەیی کامێرۆنەکەی ئەوان و بچوکی خۆیان نەکەن؟".