٧ هەزار چەکداری سۆڤیەتی لەناو داعش و بەرەی نوسرادان

دوای تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک کە سێ کەسی سەر بەداعشی خەڵکی ولآتانی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت ئەنجامیان دا، ئاژانسە جیهانییەکان ئاماژە بۆ بوونی ٧ هەزار چەکداری ئەو ولآتانە دەکەن لەناو بەرای نوسراو داعشدا.

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرای دەکات بە هەزاران کەسی ولآتانی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت لە سالآنی رابردوودا پەیوەندیان بە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی کردووەو ئێستا ئەوان هێزێکی پتەو و زۆری ئەو رێکخراوە پێکدەهێنن.

هێزە ئەمنییەکانی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ٧ هەزار کەس لە ولآتانی پێشووی یەکێتی سۆڤیەت لەنێو رێزەکانی داعش و نوسرەدان، ٢٩٠٠ کەسیان رووسین، زۆربەیان خەڵکی ئەو کۆمارانەی رووسیان کە نا ئارامیان تێدایە.
ئەو دەزگایانە باس لەوە دەکەن کە ٢٠٠٠ تا ٤٠٠٠ هەزار کەس دانیشتووی ولآتە فەقیرەکانی ئاسیای ناوەندن کە ئێستا لەنێو ریزی داعش و نوسرەدان.

دوای تێکشکانی ئیسلامییە توندەڕەوەکانی شیشان و بلآوبوونەوەی زیاتری فیکری ئیسلامی، زۆرێک لەچەکدارەکانی ئەو ولآتە کە بە ٢٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، روویان کردە عێراق و سوریا.

ناسراوترینیان عومەر شیشانییە کە خەڵکی بانکیسە لە جۆرجیا، هەروەها ئەحمەد شتایئف کە بەرپرسە لە تەقینەوەکانی فرۆکەخانەی ئەتاتورک و چواررێیانی تەقسیم و مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد.

دەزگا ئەمنییەکانی روسیا مەترسی ئەوەیان کە دوای شکانی ئەو دوو رێکخراوە لە سوریاو عێراق، ئەو چەکدارانە بگەرێنەوە بۆ روسیاو مەترسی گەورە لەسەر ئەو ولآتە دروستبکەن.  



PM:12:57:02/07/2016