ئەمڕۆ ٧/١٠ دادگای دهۆک حکومی لە سێدارەدانی بۆ بکوژی مناڵە ١٨ مانگەکەی گوندێکی دهۆک دەرکرد.
رۆژی ٦/٢٠ دوای ٩ رۆژ، پۆلیسی دهۆک تەرمی پارچە پارچەکراوی مینا میڤان دۆزییەوەو ئەمڕۆ دادگا حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد.
مینا میڤان مناڵێکی کچی 18 مانگییەی خەڵكی گوندی "بەرئاشی" سەر بە پارێزگای دهۆکە و بەر لە مانگێک باوكی پۆلیسی لە دیارنەمانی كچەكەی ئاگادار كردەو رۆژی ٦/٢٠ پۆلسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پارچە پارچەکردنی بڵاوکردەوە، کورەکەش ٢٢ ساڵەو خزمی مناڵەکەیەو ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری.