لە کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان‌ی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان چەند بڕیاری گرنگ دران

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاند" لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆک کوتلەکانی پەرلەمانی عیراقدا کۆمەڵێک بریاردران، گرنگترینیان: سەرۆکایەتی پەرلەمان لەم فەسڵە نوێیەدا هەوڵ ئەدات لە سەر هەردوو ئاستی تەشریعات و رەقاببە رۆڵێکی مومەیەز و کاریگەر ببینێت".

هۆشیاری عەبدوڵا لە لێدوانێکیدا بۆ سپی وتی" لە بواری تەشریعاتدا هەموو ئەو یاسایانەی کە بە هۆی تەوافوقاتی سیاسی دواخراون، دەخرێنە بەرنامەی کارەوە و هەروەها بۆ ئاستی رقابەش مامەڵە لەگەڵ داوکاری و هەنگاوەکانی ئیستیجوانی وەزیرەکان ئەوانەی مامەڵەی داواکاری ئیستیجوابەکەیان لە روی شکلیەوە کاملە و کیشەی نیە کاری لە سەر دەکرێت".

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە گوێرەی زانیاریەکانیش لە ئێستادا مەلەفی ئیستیجوابی سێ وەزیر (دارایی و دیفاع و گواستنەوە ) ئامادەیە و هەموو رێکارە یاساییەکانی تەواو بووە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری و ئامادەبونی سەرۆک کوتلەکان بەرێوەچوو مەلەفی ئەمنی کرایە تەوەرێک و لە دانیشتنی ئەمرۆشدا لیژنەی ئەمن و دفاع راپۆرتێکی تایبەتیان لەسەر تەقینەوەکانی کەررادە و دۆخی ئەمنی دەبێت.

هۆشیار عەبدوڵا وتیشی" لەو کۆبونەوەیەدا بریار لەسەر ئەوە دار کە سەرۆکایەتی و تێکرای کوتلەکان بە رۆحێکی ئیجابیانە مامەڵە لەگەل جەبهەی ئیسڵاح بکەن لە پێناو کارا کردنەوەی پەرلەمان".

وا بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە و چوار شەممەش دوو رۆژ لەسەر یەک دانیشتنی پەرلەمان بە رێوەدەچێت.

هۆشیار عەبدوڵا کە دوێنی دەستلەکارکێشانەوەکەی لەپۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان قبووڵکراو، فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ یەکێتی بوونە یەک فراکسیۆن، بەڵام تا ئێستا رێوشوێنە ئیداریەکان ماون، بۆیە ناوبراو وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەلیم جەبوری بەشداری کرد.



PM:01:01:12/07/2016