دوو ئەندامی داعش لەفەڕەنسا قەشەیەكیان سەربڕی

دوو کەس لەكڵێسایەكی نۆرماندی فەرەنسا ژمارەیەك كەسیان بە بارمەتە گرت‌و پاش سەربڕینی قەشەی كڵێساكە‌و نوێژخوێنێك، بارمەتەكانی دیكە لەلایەن پۆلیسەوە ئازاد كران.

پۆلیسی فەرەنسا راگەیاند ئەمرۆ سێشممە دوو پیاو كە بەناوی داعشەوە هاوریان دەكرد‌و هوتافیان دەكێشا چوونە ناو كڵێسایەك لە نۆرماندی نزیك پاریس‌و پاش ئەوەی سەری قەشەكە‌و نوێژخوێنێكیان بڕی،  لەهێرشێكی هێزەكانی پۆلیس بارمەتەگیرەكان كوژران‌و باقی بارمەتەكان لەلایەن پۆلیسەوە ئازاد كران.



PM:01:25:26/07/2016