به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند " له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی دووه له بایی حه‌سه‌ن ئامرلیوایه‌ك و پێنج پۆلیسی تری بنکەی نەوت و گازی بای حەسەن برینداربوون و ، و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا" .
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند " به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8 له‌كاتی چوونی كرێكاره‌كان دوو داعش دزه‌یان كردبووه ناو بای حه‌سنه‌وه‌وه‌و، یه‌كێكیان خۆی ته‌قانده‌وه" .
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كان وتیشی " له كاتی چوونمان بۆ شوێنی ڕووداوه، خوكوژێكی تر خۆی ته‌قانده‌وه، وبووبه هۆی برینداروونی، لیوا فایق له‌گه‌ڵ پێنج كه‌سی تر، له ئێستا دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێتستا تەقە هه‌ر ماوه".
ئەو شوێنانەی هێرشکراوەتە سەری دەکەونە پشت سەنگەرەکانی پێشـمەرگە بەدووری ١٠ کم لە بەرەی شەڕەوە دوورە.
بەهۆی تەقینەوەکە بەرهەمهێنانی نەوتی بای حەسەن وەستاوە.
بەیانی ئەمڕۆ ٧/٣١ چەند چەکداراێکی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەی غازی باجوان و کێڵگەی نەوتی بای حەسەن، چوار فەرمانبەرو چەند پۆلیس و پێمشەرگە بریندار بوون.