سنوری ئالانی: من کوڕێکم خۆش دەوێت

سنوور ئالانی هونەرمەند و پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات شیعرێکی بڵاوکردوەتەوە بە ناونیشانی من کوڕێکم خۆشدەوێت.

سنور لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " من کوڕێکم خۆشەوێ، کە دەستم ئەگرێ،پەنجەکانم پڕ ئەکات لە ئەڵقەی پێکەوە بون".


سنور ئالانی‌ لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەگەڵ سه‌رتیپ به‌ختیار، پێشکەشکاری کەناڵی کوردسات هاوسەرگیری کردووە و لە ئێستادا تەمەنی ٢٤ ساڵە و بەردەوام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە کە وەک دەردەکەوێت خۆشەویستییەکی زۆر لە نێوانیاندایە.

ده‌قی‌ شیعره‌كه‌ی‌

من کوڕێکم خۆشەوێ
کە دەستم ئەگرێ
پەنجەکانم پڕ ئەکات لە ئەڵقەی پێکەوە بون
لەو ئەڵقەیە ناچێ بە ناچاری بیکەمە دەستم
ئەو کوڕەی من خۆشم ئەوێ جوان نیە
جوانی ئەبەخشێتەوە.
کە پێم ئەڵێ بەیانیت باش
بەڕاستی بەیانیەکانم باش ئەکات.
ئەو کوڕەی من خۆشم ئەوێ
گەر هیچیش نەڵێت گوێم لە دڵی ئەبێت
گەر نەشیبینم بۆنی ئەکەم
ئەو تا بیرم بکات من زیاتر هەستی پێ ئەکەم
ئەو بە بۆنەکەی ئەناسمەوە
چونکە تەنیا بۆنی باوەش و پرچی منی لێدێت.
من ئەو کوڕەم وا خۆشئەوێ
هیچ ڕاستیەک بۆم گرنگ نیە
جگە لە خەیاڵی شیرینی مەرگم لەسەر سنگی.



PM:09:43:12/08/2016