"یه‌کێتی له‌ژێر فشاری بارزانیدا ئه‌یوب ڕیشه‌ی ئازاد کردووه"
ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بی بارزانی له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی کادیرێکی باڵایان له سلێمانی دێته ده‌نگ و داوا له مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ده‌کات که ئازاد بکرێت و که‌مێک پێش ئێستاش ئه‌یوب ڕیشه ئازاد کرا.
ئه‌یوب ڕیشه که تۆمه‌تبار بوو به تێوه‌گلان له چه‌ند کارێکی کوشتن له شاری سلێمانی و ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئه‌دهه‌م بارزانی به‌رپرسی سه‌رکردایه‌تی پارتی له سلێمانی له‌هه‌وڵی ئازادکردنیدا بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی یه‌کێتی سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایش لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی له که‌یسه‌که بکات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی سپی، ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، په‌یوه‌ندییان به مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه کردووه و داوای ئازادکردنی ناوبراویان کردووه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ئه‌یوب ڕیشه ئازاد کرا و له بینای سه‌رکردایه‌تی پارتی له سلێمانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند که "بێ‌تاوان بووه بۆیه ئازادیان کردووه".
ئەیوب ئەبو ڕیشە ڕایگه‌یاند "کاتێک بردەمیان بۆ ئاسایش ئەوەیان باس کرد، کە من دەستم لە باندێکی کوشتن و بڕین و کەسێکی تیرۆرم و دەستم هەیە لە کاری موادی موخەدەراتدا".
ئه‌یوب و پێنج که‌سی تر به تۆمه‌تی کوشتنی 25 هاوڵاتی به پیاو و ژن و کورد و عه‌ره‌به‌وه ده‌ستگیرکراون، دۆسییه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له ئاسایشه و هاوکات له‌و 25 که‌سه کوژراوه شوێن و ئاسه‌واری 11 که‌سیان دیاره و هێشتا ته‌رمی ئه‌وانه‌ی دیکه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
PM:06:01:15/08/2016