ماوەی دورکەوتنەوەی ماسکیرانۆ ڕاگەیەنرا

دوای توشبونی بە پێکان لە یاری شەوی رابردووی جامی سوپەری ئیسپانیا ماسکیرانۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ ماوەی دورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردەوە ماسکیرانۆ ناتوانێت بەشداری لە یاری رۆژی یەکشەممەی بەرشەلۆنە لە هەفتەی یەکەم بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ بیتس بکات، بەڵام بۆ هەفتەی دووەم بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆ بیلباو دەگەرێتەوە بۆ یاریکردن.



PM:02:11:18/08/2016