جێگری سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستی لە یەکێتی کێشایەوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەکرەم شەریف دەستلەکاركیشانەوەی خۆی لە یەکێتی راگەیاند.

ئەکرەم شەریف کە تا دەرنگانێکی شەوی رابردوو کاندیدی یەکێتی بووە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلایەن یەکێتی یەوە، لەبەرئەوەی لەلایەن حیزبەکەیەوە گۆڕدرا بە ئازاد حەمە ئەمین و بەمەش جگە لەوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای جێهشت، دواتریش بە کەناڵی ئێن ئارتی راگەیاند" دەستی لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کشاندۆتەوە".
 


AM:11:15:25/08/2016