پێشکەشکارێکی دیاری ڕووداو وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

ئەحمەد سەنگاوی پێشکەشکاری بەرنامەی تۆپ شووتی کەناڵی ڕووداو کە ئێستا پەیامنێری سلێمانی ئەو کەناڵەیە لە کاتی بڵاوکردنەوەی کتێبێکیدا لە ناوەندی ئەندێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت.

ئەحمەد سەنگاوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و زۆرێک لە هەوادارانی ئەو میدیاکارە دیارەی وەرزش هیوای ژیانێکی ئاسوودەیان بۆ خواستوون.

ئەو پێشکەشکارە و هاوسەرەکەی خاوەنی منداڵێکن کە کچە و ناوی گەڵایە و هەروەها ئەحمەد سەنگاوی خاوەنی کتێبێکە کە خۆی نوسیویەتی دوو کتێبی دیکەشی لە زمانی عەرەبییەوە بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و کە دواهەمینیان کتێبی خۆرخێ مینیدێز، ڕاوچی ئەستێرەکانە کە چەند ڕۆژێکی کەمە بڵاوکراوەتەوە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە.



PM:07:31:26/08/2016