دوو میدیای گەورە لە ٣١ ی ئابدا دەیکەن بە پرسە

هەریەکە لە دەزگای میدیایی کوردسات کە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە بەڕیوە دەبرێت و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی زمانحاڵی یەکێتی لە ٣١ی ئابدا لۆگۆکانیان کردووە بە ڕەش و پرسەیان ڕاگەیاندووە.

لە ڕۆژی ٣١ی ئابدا هەریەکە لە تۆڕی میدیایی کوردسات کە لەلایەن هێڕۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە خاوەندارێتی دەکرێت، لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا کە زمانحاڵی فەرمی یەکێتییە، لۆگۆکەیان کردووە بە ڕەش کە ئەمەش هێمای پرسەیە.

ئەمڕۆ كەناڵی "كوردسات" لۆگۆی تایبەت بە كەناڵەكەی لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن رەش كردوە و بە گەورەیش نوسیویەتی "31 ئاب".

هەر لە ژمارەیەی رۆژنامەی "كوردستانی نوێ"ی یەكێتیدا، "دكتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا" بە ناونیشانی "ئاب" وتارێکی نوسیوە دەڵێت "بیست ساڵ لەمەوبەر و لە 31ی ئابی ساڵی 1996دا، هەرێمی كوردستانیش..........ببورن سۆفتەكە حیبری تیا نەما".



AM:10:09:31/08/2016