نەوشیروان مستەفا هەوڵی هێورکردنەوەی کێشەکانی نێو یەکێتی دەدات

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شەوی رابردووە بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ ئەوەی کێشەکانی سەرکردایەتی یەکێتی نەگاتە ئاستێکی مەترسیدار تر.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" شەوی رابردوو هەردوو باڵی کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ ئیبراهیم خەڵکی خۆیان ناردووە بۆ لای نەوشیروان مستەفا، ئەویش لای خۆیەوە هەوڵیداوە لەگەڵیاندا تا ‌هێوریان بکاتەوەو ناکۆکیەکان پێ نەنێتە حاڵەتێکی مەترسیدارەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانە وا بڕیارە ئەمرۆ نەوشیروان مستەفا لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم کۆبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا حاکم قادر حەمەجان کە سەر بە باڵی کۆسرەت رەسوڵ شەوی رابردوو تا دەرنگانێک لای نەشیروان مستەفا مابوەوە.

 شەوی رابردوو تا درەنگانێکی شەو سیاسیەکانی سلێمانی بەتایبەتی بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان بەردەوامبوون لە پەیوەندیکردن و جموجوڵی سیاسی، ئەویش پاش ئەو بەیاننامەیە دێت کە هەردوو جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و ١٥ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەردکردایەتی نیشتمانی کوردستان بڵاویان کردەوەو ناوەندی بڕیاری یەکێتیان راگەیاند.   



AM:10:06:02/09/2016