لەسەروبەندی جەژنی قورباندا فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ زیاد دەكات
بەهاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، سەربڕینو فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ روو لەزیادبوون دەكاتو پسپۆڕێكیش دەڵێت گۆشتی گوێدرێژ شیرینەو زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.
بەپێی ئامارەكانی فەرمانگەی پشكنینی میسر لەسەرەتای ئەمساڵەوە فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ رووی لەزیادبووون كردوەو بە نزیك بوونەوەی جەژنی قوربانیش زیاتر لەهەركاتێك گوێدرێژ لەو وڵاتە سەردەبڕدرێتو گۆشتەكەی بەچەندین شێواز رەوانەی ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە دەكرێت.
لەو ئامارانەدا هاتووە ئەگەرچی سەربڕینو خواردنی گۆشتی گوێدرێژ لە شەرعو قانونی میسریشدا حەرامە، بەڵام تا ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوەو ئەم دیاردەیە لەمیسر روو لەزیادبوون دەكات.
پسپۆڕێكیش تەندروستیش لەمبارەوە دەڵێت گۆشتی گوێدرێژ شیرینەو لە كاتی لێندانیدا بۆنێكی ناخۆشی هەیەو لەباری دەرونیو جەستەیی زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت.
PM:04:41:10/09/2016