براکەی ئۆچ ئالان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوت

‌محەمەد ئۆچ ئالان برای سەرۆکی پەکەکە
بۆ بینینی سەرۆکی دەستگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، عەبدوڵا ئۆچ ئالان، ئەمرۆ براکەی محەمەد ئۆچ ئالان بەڕێکەوت بۆ ئیمرالی.

ئاژانسی هەوار نیوز بڵاویکردەوە، محەمەد ئۆچ ئالان ئەم بەیانییە گەیشتۆتە فەرماندەی جەندرمە لە ناوچەی کلمکی شاری بورسەو دوای تەواوبوونی رێوشوێنە ئەمنییەکان بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتووە.

وا بڕیارە دوای گەڕانەوەی لە بەندیخانەی ئیمرالی و بینی سەرکردەکەی عەبدوڵا ئۆچ ئالانی برای، ناوبراو کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری ساز بکات.
ئۆچ ئالان ١٧ ساڵە دەستگیرکراوەو ماوەی دوو ساڵیشە دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگا نادەن کەسوکارو پارێزرەکانی سەردانی بکەن، ئەمڕۆ محەمەدی برای و پارێزەریکی بەمەبەستی بینینی لە  ئیمرالین. 



AM:11:07:11/09/2016