پیاوێکی بەریتانی ٣٥ ساڵ هێندەی ساڵەکانی تەمەنی لە ماوەی تەنها
کاتژمێرێکدا ٣٥ دانە حەبی ڤیاگرای خواردوو و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
دانێیل میدفۆرت تەمەن ٣٥ ساڵ دوای
هاتنەوەی بە سەرخۆشی دەستی بە خواردنی دەنكە حەبی ڤیاگرا كرد و 35 دانەی لێ خوارد،
دواتر تەندروستی تێكچوو ئەو دەڵێت "هه‌ستم به گێژی و سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر كرد، حه‌زێكی
سێكسیی زۆرم بۆ هاتبوو، دنیاشم به سه‌وزی ده‌بینی و هه‌موو شتێك له‌به‌رچاوم سه‌وز
بوو".
میدفۆرت بە پەلە لە نەخۆشخانە خرایە
ژێر چارەسەری وردەوە و دوای پێنج رۆژ مانەوەش لە ژێر چاودێری پزیشك و لە نەخۆشخانە
ئەوكات ڕەوانەی ماڵەوە كرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو پیاوە ئەو
کارەی بۆیە کردووە چونکە هەمیشە گلەیی کردووە کە هاوسەرەکەی توانای سێکسی زۆر
لاواز بووە و ناتوانێت لەگەڵیدا بگاتە ئۆرگازم، ئەمەش پیاوەکەی هانداوە بیر لەو
کارە بکاتەوە.
ئەو خۆی دەڵێت " "به‌ختم
هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌م لێم زویر نه‌بووه"