به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی
سلێمانی یه‌کێتی، دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌کانی
پێشمه‌رگه دواده‌که‌وێت و جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی ئۆپراسیۆنه‌کانی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌ش ئاشکرای ده‌کات تا ئێستا به فه‌رمی هیچ واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه.
لیوا قارەمان
کەمال جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە به ماڵپه‌ڕی
تۆڕی هه‌والی سلێمانی ڕاگه‌یاندووه:ھەرچەندە لیستی موچە ئامادەیە، بەڵام تائێستا
ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە مانگی ھەشتی وەزارەتی پێشمەرگە دیارینەکراوە.
وتیشی"قۆناغی
یەکەمی پارەکەی ئەمریکا بڕی ٢٦ملیار دیناربووە، بەڵام ھیچ زانیارییەکمان نییە
سەبارەت بەھاتنی قۆناغی دووەمی ئەو پارەیە".
ئه‌و ماڵپه‌ڕه
باس له‌وه ده‌کات که واده‌ی ده‌ستپێکردن به دابه‌شکردنی مووچه‌ی مانگی ئاب ده‌که‌وێته
سه‌ره‌تای مانگی 10ه‌وه.