فوئاد حوسێن: کێشیەکی دیکە لە هەرێمی کوردستان زیاد بووە

فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند کێشەیەکی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان زیاد بووە کە ئەویش ئەوەیە یەکێتی بە فەرمی بۆتە دوو باڵ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند "لایەنەكان رای جیاوازیان هەیە، ئێستا كێشەیەكی دیكەشمان بۆ زیاد بووە، ئەویش یەكێتی بە فەرمی بووەتە دوو باڵ، دەبێت ئێمە واقیعی بیر لە چارەسەرەكان بكەینەوە، هەموو خەڵكی كوردستان دەزانن كێشەكان لەسەر چین؟".
ناوبراو هەروەها دەڵێت "بارزانی دوو پێشنیازی كرد، یەكەم سەرۆكی پەرلەمان بدرێتە یەكێتی و جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكوەزیران زیادبكرێ و بدرێتە گۆڕان، یاخود بە رێككەوتنی پارتی، گۆڕان و یەكێتی، لە دەرەوەی ئەو سێ‌ حیزبە، لە حیزبەكانی دیكە سێ‌ كەس بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە رێككەوتن تاوەكو هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێن".
ناوبراو هیوادارە کێشەکانی یەکێتی قوڵتر نەبنەوە و دەڵێت "چونكە چەند هێزە گەورەكانی كوردستان پارچەپارچە بن كە یەكێتی یەكێكە لەو هێزانە، كێشەكانی كوردستان ئاڵۆزتر دەبن و ئیشەكە و سیاسەتەكە زەحمەتتر دەبێت".

PM:08:29:24/09/2016