شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی پارتی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەپێویستە لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

سەرحان سلێڤانەیی بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی وتووە كە لەكاتی سەردانی بازرانی بۆ بەغدا رێککەوتنێکی سەرەتایی لەبارەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆ تەواوکردن و ئیمزاکردنی رێککەوتنەکە پێویستە شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا، بۆیە پێویستە لەم ھەفتەیە ئەوشاندە بچێتە بەغدا، لەبەر ئەوەی لە١٥ی مانگەوه‌ بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت.

 وتیشی: "تاوەکو ئێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە کە بەغدا بڕێکی پارە ڕەوانە بکات بۆ ھەرێمی کوردستان و چاوەروان دەکرێت گەر شتێک بکرێت دوای ئەنجامدانی رێککەوتنه‌كه‌ بێت.



PM:01:59:08/10/2016