ڤیدیۆ..ئه‌و رووداوه ببینه كه شازاده‌كه‌ی سعودییه له‌سه‌ری له‌سێداره درا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی یه‌كێك له شازاده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ش ئه‌و رووداوه نیشانده‌دات كه شازاده‌كه‌ی له‌سه‌ری له‌سێداره دراوه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و شازاده‌یه ناوی (تركی بن سعود بن بن تركی بن سعود الكبیر)ه و ساڵی 2013 هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ناوی (عادل بن سلیمان بن المحیمید) كوشت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودییه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه شا سه‌لمانی پاشای سعوودیه رایگه‌یاندووه: تاوان هه‌ر تاوانه و سزایش هه‌ر سزایه و بۆ هیچ كه‌س ناگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه له خانه‌واده‌ی پاشایی سعوودیه بێت جۆری سزاكه ناگۆڕێت و وه‌كو خۆی جیبه‌جێ ده‌كرێت، ئێمه جیاوازیی له‌نێوان هیچ هاووڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ماندا ناكه‌ین و سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن.
PM:05:06:19/10/2016