بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید‌و برینداربوون

هێزەكانی پێشمەرگە دوو ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕیژكراوی چەكدارانی داعشیان لەگوندی ناوەران تەقاندنەوە‌و ئۆتۆمبیلێكش بە هێزەكانی پێشمەرگەدا تەقییەوە كە ژمارەیەك شەهیدی لێكەوتەوە.

بە پێی هەواڵێكی رۆژنیوز ئەمڕۆ لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی گوندی ناوەران لە باکوری موسڵ، سێ هەمەری بۆمبڕێژکراوی چەتەکانی داعش بەرەو رووی هیزەکانی پێشمەرگە رۆشتوون و هێزی پیشمەرگە دوو هەمەری لە دوورەوە تەقاندۆتەوە و هەمەرەکەی دیکەش بە پێشمەرگەکانی زێرەڤانی و لیوای حەوت (هێزە تێکەڵکە) و یەکەی هەشتادا تەقیەوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو هێرشەی چەتەکانی زیاتر لە ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون، کە ١٠ شەهیدیان خەڵکی شارۆچکەی سۆران-ی سەر بە شاری هەولێرن.

هەربەپێی زانیارییەکانی رۆژنیوز، پێنج هەمەری بۆمبڕێژکراویش بەرەو رووی هێزەکانی یەکەی حەفتا رۆشتوون، بەڵام پێسمەرگە توانیویتی هەر پێنج هەمەرەکە بتەقێنێتەوە و بەوهۆیەشەوە حەوت پێشمەرگە برینداربوون.

ئەمانەی خوارەوە ناوی ژمارەیەک لە شەهیدەکانی شارۆچکەی سۆران-ن.
زاهیر ساڵح
عەبدوڵا حسێن
سه‌ردار برادۆستی
ده‌رباز نیعمه‌ت
کارۆخ سه‌لام
شاخه‌وان مسته‌فا
ره‌یس حسێن مهاجر
حه‌سه‌ن مەعروف
مستەفا گورونی



PM:03:41:20/10/2016