تا ئیستا لە چەندین شوێنی کەرکوک قەناس بەدەست هەیە
گەمارۆدانیان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەردەوامە

تا ئێستا چەندان گەڕەک و شوێنی ناو کەرکوک چەکدارانی داعشی تێداماوەو ناوبەناو تەقەدەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە ‌هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بەووترین کات کۆنترۆڵی ئەو شوێنانە بکەن.

عەقید سمکۆ خالید یەکێک لە بەرپرسانی ئاسایشی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" تا ئێستا چەند قەناس بەدەستێکی داعش لە گەڕەکەکانی دۆمیز و، ١ ی حوزەیران و، نەسرو، گەڕەکی ئەسراو مەفقودین ماون و ناوبەناو تەقە دەکەن و تا ئێستا ئەو ناوچانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵنەکراوەتەوە".

لە لایەکی ترەوە تا ئێستا لەناوچەی مەجیدیە ئەوبەر پردی کەرکوک لە سەر راستە شەقامەکە چەند چەکدارێک لەناو هۆتێل سنەوبەردان و تەقەدەکەن، هاوکات لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا هۆتێل جیهاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خەریکە کۆنترۆڵدەکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی ٧٠ چەکداری داعش چوونە چەندان گەرەک و شوێنێ بەرزی شارەکەو لەو بەرەبەیانەوە خەڵکی شارەکەو هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە گەمارۆدانی ئەو شوێنانەو کۆنترۆڵکردنەوەی. 


PM:09:24:21/10/2016