وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەو دەرچووانەی کە کارتی نیشتیمانیان دەرکردووە دەتوانن ژمارەی کارتەکە بنوسن لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلایندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلایندا دەتوانن ژمارەی کارتی نیشتیمانییان بنوسن تا کارەکانیان بەتەواوەتی بۆ ئەنجامبدرێت، چونکە ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەییان لێ وەرگیراوەتەوە.

ئەوەشی وتووە، ژمارەیەک شوێن و سەنتەر بانگەشە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی (زانکۆلاین) دەکەن، بۆیە "ئێمە لێرەوە ڕایدەگەێنین ئەو سێنتەرەو شوێنانە دور و نزیک پەیوەندییان بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نیە، هەربۆیە داوا لە دەرچوانی (١٢) ئامادەیی دەکەین بەهیچ جۆرێک پەنا نەبەنە بەر ئەو شوێن و سێنتەرانە".

ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەزارەت لە زانکۆکانی کوردستان ژمارەیەک (مەڵبەندی ڕاوێژکاری) ئامادەکردەوە، دەرچوان دەتوانن بۆ هەر پرس و ڕاوێژێک سەردانی ئەو مەڵبەندانە بکەن تا دوچاری هیچ جۆرە کیشەو گرفتێک نەبنەوە و هەر فۆرمێکیش لە (٢٥) هەڵبژاردەی کەمتر پڕکردبێتەوە ئەوا فۆرمەکەی بۆ پڕۆسس ناکرێت.



PM:01:41:24/10/2016