سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازل میرانی رایگەیاند " ئێمە ڤیتۆمان لەدژی هیچ لایەنێك نییە و پێویستە سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێرین".
میرانی لەسێهەمین دیداری مێری لە هەولێر سەبارەت بە چالاککردنەوەی پەرلەمان. رایگەیاند" ئێمە ڤیتۆمان لەدژی هیچ لایەنێك نییە و پێویستە سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵبژێرین".
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان " كاتی ئەوەهاتووە بەجددی بیر لەچارەسەری ئەو قەیرانانە بكەینەوە كە هەیە".
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی وت:"ناكرێ گۆڕان گلەیی لەیەكێتی و بكات و یەكێتی لەپارتی، كە هەمووان شەریك بوون پێشتر".
ناوبراو زیاتر وتی:"نابێت سیاسەتی مل شكاندن و یەكتر سڕینەوە پەیڕەو بكەین، ئێستا تەنها لەڕاگەیاندن فەیسبوك شكۆی یەكتر دەشكێنن و ڕاگەیاندن لە كاری راستەقینەی خۆی لایداوە".
میرانی ئەوەشی وت:"ئاشتەوایمان پێویستە و پێویستە كۆببینەوە".