ئاسایشی پارتی دوو ئەندامی تەڤگەر دەستگیر دەكات

بەوتەی پەرلەمانتارێكی كوردستان شەوی 25ی مانگی رابردوودا دو ئەندامی تەڤگەری ئازادی و میوانێكیان لەناو ماڵی خۆیاندا لەشاری زاخۆ دەستگركراونو تا ئێستاش بێ سەرو شوێنن.

سۆران عومەر، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان لەپەیجی خۆی بڵاویكردوەتەوە"دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان بەناوەكانی حەسەن ساڵح زاخۆیی و ئەحمەد حەسەن و میوانێكیان كە پەنابەرێكی كەمپی مەخمورە شەوی ‌25/10/2016 لەكاتژمێر 11 لەشاری زاخۆ لەنێو ماڵی خۆیان دەستگیر دەكرێن و تاكو ئێستە بێ سەروشوێنن."



PM:02:16:03/11/2016