قوباد تاڵەبانی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکان مەحکوم دەکات
سەرۆکی حکومەت بێدەنگە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسەکداغ و دە ئەندام پەرلەمانی هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە " بەتوندی مەحکوم دەکات". تا ئێستا نێچیرڤان بارزانی و مەسعود بارزانی بێدەنگن.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر قوباد تاڵەبانی لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆی لەسەر دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە رادەگەیەنێت و دەڵێت " بەتووندی دەستگیرکردنی دەمیرتاش و پەرلەمانتارانی هەدەپە ئیدانە دەکەم، ئاشتی و گفتوگۆ تەنیا رێگەچارەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانە".



PM:01:32:04/11/2016