رزگارکردنی رەقە بە بەیەکگەیاندنی هەردوو کانتۆنی عفرین‌و کوبانێ دەستپێدەکات

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند پرۆسەی کەناگیرخستنی شاری رەقە دەستیپێکردووەو هێزەکانی سوریای دیموکراتی بە هاوپشتی فڕ ۆکەکانی هاوپەیمانان لە هەنگاوی یەکەمدا گوندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو باکوری شارەکە ئازاد دەکرێت.

ماڵپەڕەکانی رۆژئاوای کوردستان نزیک یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزە کوردیەکان بەڵێنیان پێدراوە  ناوچەکانیان لە عریم گوندەکانی رۆژئاوایی منبەج ببەسرێتەوە بە ناوچەکانی باشووری مارع، بەبێ ئەوەی جەخت لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە ئەو هێزانە رێگایان بدرێت تا ئێستا بچنە شارۆچکەی بابەوە لە باکوری رۆژهەڵاتی حەلەب.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوە ی خستەروو کە هیچ ئامادەکارەیەک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆ بەرپرچدانەوەی ئەو هێرشە بەدیناکرێت.



PM:08:28:06/11/2016