تا ئێستا ترامپ لە پێش هیلارییەوەیە

تا ئێستا (کاتژمێر ٦:٥٠ خولەک بە کاتی هەرێم) دەنگەکانی ٣٠ ویلایەتی ئەمریکا جیاکراونەتەوە و دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان ١٦٧ دەنگی بەدەستهێناوە و لە بەرامبەردا هیلاری کلینتن ١٣١ دەنگی بەدەستهێناوە.

ڕۆژی سێشەممە هەڵبژاردن لە ئەمریکا بە ڕێوەچوو، تا ئێستاش کۆتا ئەنجامی سەرجەم ویلایەتەکان دەرنەکەوتووە.

لە جیاکردنەوەی دەنگەکاندا تا ئێستا دۆناڵد ترامپ بە بەدەستهێنانی ١٦٧ دەنگ پێش هیلاری کەوتووە.

هەر کاندیدێک بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا پێویستی بە بەدەستهێنانی ٢٧٠ دەنگی ئەو وڵاتەیە.



AM:06:52:09/11/2016