ترامپ بۆ سەرۆک لە پێشەو کۆماریەکانیش بۆ کۆنگرێس

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکا، تا ئێستا ترامپ خاوەن ٢٤٤ دەنگەو هێلاری خاوەنی ٢١٥ دەنگە، هاوکات لە سەر ئاستی کۆنگرێسی ئەمەریکاش، کۆمارییەکان تا ئێستا توانیویانە زۆرینە بەدەستبهێنێت.

بەپێی ئەنجامە سەرەتایییەکان تاوەکو ئێستا لە کۆنگرێس کۆماریەکان توانیویانە ١٣٥ کورسی بەدەستبهێنن، هەرچی دیموکراتییەکانە توانیویانە ٩٥ کورسی بەدەستبهێنن، هێشتا هەردوو پارتەکە کێبەرکێ لەسەر ٢٠٥ کورسی تر دەکەن.

کۆنگرێسی ئەمەریکا ٤٣٥ کورسیەو پێش ئەم هەڵبژاردنە کۆماریەکان خاوەنی ٢٤٦ کورسی بوون و پێشتریش زۆرینە بوون .



AM:09:06:09/11/2016