بۆش دەنگی بە کێ دا؟

جۆرج بۆش، کە سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بوو لەسەر پارتی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا ئامادە نەبوو دەنگ بە دۆناڵد تارمپی کاندیدی حزبەکەی بدات.

وتەبێژی جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بۆش و لۆرایی هاوسەری ئامادە نەبوون دەنگ بە هیچ یەکێک لە کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بدەن.

فریدی فۆد وتەبێژی بۆش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە لەبەر ئەوەی جێب بووشی برای جۆرج سرکەوتوو نبوو لەوەی کە ببێتە کاندیدی پارتی کۆماریی ئامادە نەبووە دەنگ بە هیچ یەکێک لە هیلاری و تارامپ بدات.

ڕۆژی سێشەممە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا ئەنجامدرا و تا ئێستاش دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان، بە پێچەوانەی ئەنجامی ڕاپرسییەکانی پێشترەوە توانیویەتی زۆرینەی دەنگەکان کۆبکاتەوە و ٢٥٤ دەنگی کۆکردووەتەوە کە هیلاری ڕکابەری ٢١٨ دەنگی کۆکردووەتەوە لە کاتێکدا هەر کاندیدێک بۆ بوون بە سەرۆک پێویستیان بە ٢٧٠ دەنگی ئەنجومەنی دەنگدان هەیە.



AM:09:36:09/11/2016