ڤیدیۆ...ببینە بۆ یادی لەدایكبونی ئەم هونەرمەندە ناسراوە چ شتێكی ناوازە كراوە

هەوادارانی ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی فەیروز، یادی 81 ساڵەی لەدایكبونی دەكەنەوە.

فەیروز كە بە بەناوبانگترین خانمە هونەرمەندی عەرەب دادەنرێت و چەندین ساڵە وەك ئەفسانەیەك سەیر دەكرێت، لە ڕۆژی لەدایكبونیدا وێنە  و گۆرانییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان داگیر دەكاتو بەپێی ئامارێكی فەرمی ماڵپەڕی تویتەر ژمارەی تویتەكانی فەیروز لەو ڕۆژەدا 21 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

هونەرمەندە بەناوبانگەكانی عەرەب لەڕێی پەیجە تایبەتەكانیان پیرۆزبایی ئەو یادەیان لێكردووە و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژیان بۆ خواستووە و بەو پێیەی ئەو بە تاكە هونەرمەندی سەردەمی زێڕینی هونەری عەرەبی دادەنرێت كە تائێستا لە ژیاندایە.

گەورەترین مەراسیم كە بەو بۆنەیە لە لوبنان ئەنجامدراوە، لە شوێنەوارە دێرینەكانی بەعلەبەك بوو، بەجۆرێك پایە بەردینەكانی ئەو شوێنەوارە و چەند جێگایەكی دیكەی لەڕێی ڕوناكییەوە بە وێنەی فەیروز ڕازێندرابونەوە، لەگەڵ لێدانی گۆرانییەكانی.

فەیروز لە 21/11ی ساڵی 1935 لەدایكبووە و ساڵی هەر لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لە كۆرس و تیپی قوتابخانە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە، دواتر و لەساڵی 1952دا بۆتە گۆرانی تایبەت بەخۆی بەرهەم هێناوە، بەڵام لە ساڵی 2011وە لە كاری هونەری و ڕاگەیاندنەكان دووركەوتۆتەوە و هیچ دەركەوتنێكی نییە.





PM:03:24:22/11/2016