سووپای سوریا هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی تورکیا

بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی باب لە نێوان شاری عەفرین و کوبانێ، لە کاتێکدا هێزەکانی سوریای ئازاد لەگەڵ سەربازانی تورکیا هێرشەکانیان درێژە پێدەدا، هێزەکانی سوریا هێرشیان کردە سەر ئەو هێزانە.
 
میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویان کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ ١١/٢٤ رووبەرووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی تورکیاو سوریادا لە ناوچەکانی نزیک باب دروستبووەو سێ سەربازی تورکی کوژراون و، زیاتر لە ١٠ ی تر بریندار بوون، لەو شەڕەدا فڕۆکەکانی سوریا بۆردومانی هێزەکانی تورکیایان کردووە.

  تورکیا بە فەرمی کوژرانی سێ سەربازی خۆی راگەیاند.

لەگەڵ گرتنی شاری جەرابولس سووپای تورکیا بە بیانووی دروستکردنی پشتێنەی ئەمنییەوە چاوی بڕیوەتە شارەکانی باب و منبەج تا کوردانی رۆژئاوا ئەو شارانە ئازاد نەکەن و هەردوو کانتۆنی کوبانێ و عفرین پێک بەگەیەنن.




PM:12:53:24/11/2016