وێنە...ترپەكانی دڵی بێژەرە شۆخەكەی ڕووداو بۆ كێیە؟

كانی هەڵەبجەیی خانمە بێژەر و پەیامنێری كەناڵی ڕووداو تێكستە شیعرێكی خۆی بڵاودەكاتەوە.

كانی هەڵەبجەیی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بە تێكستە شعرێكییەوە بڵاودەكاتەوە و تێیدا باسی ترپەكانی دڵی دەكات كە بۆ كەسێك لێدەدات.

كانی لە وێنەكەدا بە جلێكی ڕەش و قژێكی زەردەوە دەردەكەوێت، ئەم وێنەیەشی دوای چاكبونەوەیەكی لە نەخۆشی كە بەهۆیەوە ماوەیەك پێش ئێستا لە نەخۆشخانە مایەوە.

كانی لە شیعرەكەیدا نوسیوێتی:

ڕاستە هێشتا یەك بەیەكی ترپەكانی دڵم بە تەنها تۆی 
بەڵام ئیتر لێت دوور ئەبم
نۆرەی تۆیە خەمم بخۆی

كانی خەڵكی هەڵەبجەیە و چەند ساڵێكە هۆڵەندا دەژی، ئەو جگە لەوەی وەك ڕاگەیاندنكار دەركەوتووە، لەهەمان كاتدا ساڵانێكە شیعر دەنوسێت و هەروەها خاوەنی چەند كلیپ و گۆرانییەكە.



PM:03:59:28/11/2016