بڕیارە پاش کەمێکی تر کۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠١٧ دەست پێ‌بکات، کوردیش بە ناکۆکیەوە دەچێتە کۆبوونەوەکەوە.
پێش پشووی کۆتایی ساڵی ئەم خوولەی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دەبێت کوتلە جیاجیاکان و پەرلەمانتاران بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ سالێ ٢٠١٧ بدەن و کوردیش یەک را نییەو دابەش بووە، گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ پرۆژەیەکیان هەیەو، پارتی دژیەتی و، یەکگرتووش تەماشاکارەو پرۆژەیەکی خۆی هەیە، ئەمڕۆ ئاشکرا کرد.
ئەو سێ لایەنە داوادەکەن کە لە بڕگەیەکی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٧ بەندێک هەبێت کە هەردوولایەنی هەرێم و بەغدا پابەند بکات بە رێککەوتنی نێوان بەغداو هەرێمەوە.
هەروەها یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ پرۆژەیەکیان هەیە کە لە نەوتی کەرکوک رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکەن بەرامبەر ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم کە لە وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی ٦٠٠ هەزار مووچەخۆرەو، بەم پێیە مانگانە بەغدا ٣١٧ ملیار دینار دەنێرێت بۆ هەرێم، هاوکات هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، بەرامبەر ١٧% پشکی هەرێم و، هەردوولاش بەغداو هەرێم پابەند بە ڕێککەوتنی نێوانیانەوەو بە پێچەوانەوە پرسەکە بچێتە دادگای فیدراڵی.
پرۆژەی سێ لایەنەکە لەلایەن حکومەتی هەرێم بەتایبەتی پاریتیەوە رەتکرایەوە، حکومەتی هەرێم ئەوە دەخاتە روو بەپێی پرۆژەی سێ لایەنەکە له به‌رامبه‌ر 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تێكڕای ڕۆژانه، هه‌رێم مانگانه ته‌نها بڕی 317 ملیار دیناری بۆ دیاری كراوه، له كاتێكدا بڕی بودجه‌ی پێویست بۆ دابینكردنی ته‌واوی شایسته‌ی داراییی یه‌ك مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره، نزیكه‌ی 880 ملیار دیناره له مانگێكدا، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌ش كۆی كارمه‌ندانی هه‌رێم نزیكه‌ی 730 هه‌زار كارمه‌نده و بۆ هه‌ر مانگێك پێویستییان به بڕی 685 ملیار دینار هه‌یه.
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2017 كه تێدا داهاتی گشتی به زیاتر له 79 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه (250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم) و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 42 دۆلار دیاریكراوه.